ئەو خێزانانەی کە جیابوونەتەوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک بکەن

ئەو خێزانانەی کە جیابوونەتەوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک بکەن

تەممووز 5, 2025 11:36
ئەو خێزانانەی کە جیابوونەتەوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک بکەن
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر (ئەربیل) ئەو خێزانانەی لە یەکتر جیابوونەتەوە و یەکێکیان ناوی سڕاوەتەوە ئاگەدار دەکاتەوە، سەردانیان بکەن.

شەممە 5ی تەممووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر (ئەربیل) ئاگەداری ئەو خێزانانەی کردەوە کە جیابوونەتەوە و تەڵاق نامەیان هەیە، بەهەر هۆکارێک بێت ناوی پیاو یاخود ئافرەتەکە لە ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک کراوە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکرێتەوەو ڕەوانەی بەغداد بکرێت بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان نەفەوتێ و ناویان بخرێتە نێو سیستەمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک، بەمەش کێشەکەیان چارەسەر دەبێت .

پێنجشەممە، 29ی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر (ئەربیل) بەفەرمی کارا کرا و لە هەرێمی کوردستان – عێراق نزیکەی هەشت هەزار بریکاریی ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتی پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن.

En az 10 karakter gerekli