عەلی یارلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا کەسێک لە پارێزگای مارماریسی سەر دەریای ناوەڕاست لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە گیانی لەدەستداوە.
وەزیرەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی گیانی لەدەستداوە، کچێکی تەمەن 14 ساڵانی شارۆچکەی فاتحیەیە و هۆکاری مردنەکەی بۆ “ترسان” گەڕاندەوە.
یارلیکایا هەروەها دەڵێت 69 کەس بریندار بوون.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد) پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر بووە.
بە گوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە کاژێر 2:17 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە دەریای ناوەڕاستی داوە و لە ناوچەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە، لەوانەش لە دوورگەی رۆدز لە یۆنان چەندین خەڵکی لە خەو راچڵەکاند.