وەسیم کیلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە یاسای نوێی لە یاسای پاراستنی زیانەکانی توتن دەردەچێت، کە کۆتایی بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، “ڤەیپ” لە عێراقدا دەهێنێت.
وەسیم کیلانی ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکە بە یەکجاری هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات، جەختیشی کردەوە کە یاسا نوێیەکە میکانیزمی ڕوون لەخۆدەگرێت، لەوانەش سزا و غەرامەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ بۆ هەر کەسێک کە بوێری پێشێلکردنی یاساکە بکات.
ئەو بەرپرسە تەندروستییە هۆشداریدا لە مەترسییە تەندروستییە بەرچاوەکان کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە دروست دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێو گەنجان و منداڵان و تەنانەت کچانیشدا بەربڵاوە.
هاوكات ئاشکراشیکرد، لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی جگەرەکێشان لە پێشەنگی دە هۆکاری سەرەکی مردن لە عێراقدایە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە