دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شۆفێرێکی گەنج بە ناوی نایل م. لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی پۆلیس گیانی لەدەست دا، دوێنێ شەو لە زۆرێک لە شارەکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
میدیای فەڕەنسا بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردوونەتەوە، رایگەیاند لە رووداوەکانی دوێنێ شەودا زیاتر لە هەزار و 300 کەس دەستبەسەر کران و 79 پۆلیس و جەندرمە بریندار بوون.
لە شارە جیاجیاکان بەگشتی ئاگر لە هەزار و 350 ئۆتۆمبێل بەردرا و زیان بە 234 باڵەخانە گەیەندرا.
لانیکەم هێرش کرایە سەر 30 بنکەی پۆلیس و 11 بنکەی جەندرمە.
رۆژی 27ـی حوزەیران لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا، لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کە سێ کەسی تێدابوو و گوێیان بە ھۆشداری “بوەستە”ی پۆلیس نەدا، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەھۆی دەستڕێژی پۆلیسەوە کوژرا.
لەکاتێکدا لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد، کاردانەوە بەرامبەر بە مردنی نایل نیشان درا، لە شارە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵات خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ پۆلیسدا پێکدادان دروست بوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا