لە ویلایەتی لیندنی ئەمەریکا لە نزیک سنووری کەنەدا، بارهەڵگرێک کە ژمارەیەکی زۆر پورەهەنگی هەڵگرتبوو وەرگەڕا و لە ئەنجامدا نزیکەی 250 ملیۆن هەنگ هەڵهاتن.
پۆلیسی واتکۆم، دوای وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە، داوای لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کردووە خۆیان لە پێوەدانی هەنگەکان بپارێزن.
بەڕێوەبەرایەتیی فریاگوزاری ناوچەکە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەی شۆفێرەکە بووە، کاتێک لە ڕێگاکەدا بەهەڵە پێچی کردووەتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی بارهەڵگرەکە وەرگەڕێت و بکەوێتە ناو چاڵێکەوە.
دەشڵێن: هیوادارن زۆربەی هەنگەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ ناو پورەکان و شاژنەکانیان بدۆزنەوە.
هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری بە خێرایی بەهاوکاریی زیاتر لە 20 هەنگەوان پورەکانیان ڕێکخستەوە و بۆ ئەوەی هەنگەکان بگەڕێننەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا، هەنگ بۆ پیتاندنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە ساڵانە بەهایان 15 ملیار دۆلارە، بەکار دەهێنن.