كه‌نه‌دا سوپای پاسداران ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

كه‌نه‌دا سوپای پاسداران ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

حوزه‌یران 20, 2024 10:48
كه‌نه‌دا سوپای پاسداران ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
0

لایک

حكومه‌تی كه‌نه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خسته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و داوای له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئێران به‌جێبهێڵن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

دۆمینیك لیبلانك وه‌زیری ئاسایشی گشتی كه‌نه‌دا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “حكومه‌ته‌كه‌مان بڕیاری دیاریكردنی سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌ لیستی قه‌واره‌ تیرۆریستییه‌كانی ژێر یاسای تاواندا ده‌ركردووه‌.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ داوا ده‌كه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی لیبراڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تی جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ خۆی به‌دوور گرتووه‌ و ده‌ڵێت، “ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌خوازراوه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه‌، تا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ سوپای پاسداران له‌سه‌ر لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان پۆلێن كرا”.

كه‌نه‌دا له‌ ئێستاوه‌ سوپای قودس كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی سوپای پاسدارانه‌، وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی پۆلێن ده‌كات، له‌كاتێكدا ئۆتاوا له‌ ساڵی 2012دا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تاران پچڕاندووه‌.

En az 10 karakter gerekli