فوئاد حوسێن لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ کۆبووەوە

فوئاد حوسێن لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ کۆبووەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.

ته‌مموز 5, 2023 19:23
فوئاد حوسێن لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ کۆبووەوە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان لەگەڵ ئیلهام عەلیێف کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەردەوامی ھاریکاریی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئازەربایجان لە بواری ئابوورییدا کراوە و لەوبارەیەوە جەخت کراوەتەوە لەسەر پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات.

راشیگەیاندووە، ئیلھام عەلیێڤ داوای لە وەزارەتی گواستنەوەی وڵاتەکەی کردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق دەست پێ بکاتەوە.

ئیلھام عەلیێڤ ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئازەربایجان، خواستی ھەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق پتەو بکات و راشیگەیاندووە کە شاندێکی حکوومەتی ئازەربایجان بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە سەردانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی ھەردوو وڵات لە بواری ئابوورییدا، دەست بە کاری ھاوبەش بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن گەیشتە باکو.

En az 10 karakter gerekli