وەزارەتى دارایى: چیتر مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 نادەین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتى دارایى: چیتر مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 نادەین

وەزارەتى دارایى: چیتر مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 نادەین

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2024 15:38
وەزارەتى دارایى: چیتر مووچەى خانەنشینانى یەکەى 70 نادەین
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان-عێراق روونکردنەوە لەسەر دابەشنەکردنى مووچەى خانەنشینانى هێزەکانى یەکەى 70 دەدات و دەڵێت” لەمەودوا مووچەکانیان نادەین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند” ئێمە  هۆکاری دواکەوتنی مووچەی یەکەی 70 نین و ماوەی 11 ساڵە کێشەی مووچەکانیان بەردەوامە و گرفتەکە یاساییە و زۆربەی دۆسییەکانیان کێشەی تێدایە”.

وتیشى” لە ساڵی 2015ەوە بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە دۆسیەکانى ئەو مووچەخۆرانە بنێرن بۆمان، لەکۆى نۆ هەزارو 75 کەس تەنیا دۆسیەى 200 کەسیان ناردووە و ئەوانەش کێشەیان تێدایە، لەمەودوا یەکەی 70 دەبێت بەرپرسیارێتیی مووچەی خانەنشینانی یەکەکەی هەڵبگرێت”.

ئەوەشى خستەڕوو لە مانگی نیسانى ئەمساڵەوە یەک دینار بۆ مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70 لە بەغدادەوە نەهاتووە و ئێستا خانەنشینانی یەکەی 70 هیچ تەرخانکراوێکی داراییان نە لە بەغداد و نە لە هەرێمی کوردستان نییە، وتیشى” ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیارى وەزیرى دارایى و لەسەر بەرپرسیارێتیى خۆى مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70ـی داوە”.

هونەر جەمال، ئەوەشى روونکردەوە، لەگەڵ بەغداد کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانیان هەیە و چاوەڕێى ناردنى ئەو لێبڕینانە دەکەن کە بەغداد پێشتر لەمانگەکانى رابردوو بڕیویەتى.

En az 10 karakter gerekli