بوومەلەرزەیەک دووبارە ئەفغانستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک دووبارە ئەفغانستانی هەژاند

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023 23:27
بوومەلەرزەیەک دووبارە ئەفغانستانی هەژاند
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر شاری هیراتی ئەفغانستانی هەژاند، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.

لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر لە شاری هیرات لە باکووری رۆژئاوای ئەفغانستان روویدا، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، دوو بوومەلەرزەی بەهێز لەو شارە روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 33 کیلۆمەتر لە شاری هیراتەوە بووە، هەروەها ئینستیتیوتی ئەمەریکی ئاماژەی بەوە کرد، دوای 20 خولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 5.5 پلە ناوچەکەی گرتووتەوە.
بەپێی ئامارەکانی یونیسێف، لە 7ـی تشرینی یەکەمدا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر شاری هیراتی ئەو وڵاتەی گرتەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. کە 90% یان ژن و منداڵ بوون.

En az 10 karakter gerekli