رێککەوتن لەنێوان وەفدی حکومەتی ھەرێم و عێراق ئیمزا کراوەو چاوەروان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بخرێتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغدادەوە پاشان دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت ئەوەش دوای ئەوەی رێکەوتن لەنێوان وەفدی ھەرێم و عێراق ئیمزا کراوە.
ھەروەھا ئەوەشی خستەروو دوای دڵنیاییان لە ناردنی پارە لەبەغدادەوە، رۆژی دووشەممە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و لەماوەی ١٠ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو سەرۆکایەتییەکان مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.
ھاوکات، ئەوەشی دووپاتکردەوە کە تەنھا مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت و مووچەی مانگی تەموز دەکەوێتە سەر ئەوەی بەغداد چ کاتێک پارەی دیکە رەوانە دەکات.