محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمانێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌شی ده‌ركرد له‌و كێشه و گرفتانه‌ی له هێڵی ئاسمانی عێراقی دروستبوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، بمه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی روویاندا له گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو كردووه و ڕاسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیری گواستنه‌وه كردووه، یه‌كێك له راسپارده‌كانیش دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقیه له ئه‌ركه‌كانی، وه‌زیریش گواستنه‌وه‌ش ڕاسپارده‌كانی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ڕێنماییه‌كانی پێشوی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كان نوێده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر پێویستی پێشكه‌شكردنی باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتی، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردن له هیچ بوارێكدا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێداویستییه گشتییه‌كانی هه‌موو عێراقییه‌كانمان هه‌بێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك قبوڵ ناكرێت كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ره‌نگبداته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی باقی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌وان كێبڕكێ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی پێشخستنی كاره‌كانیان”.