کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ هۆشیار زێباری کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ هۆشیار زێباری کۆبووەوە

کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ هۆشیار زێباری کۆبووەوە

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2024 21:27
کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ هۆشیار زێباری کۆبووەوە
0

لایک

کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، سەردانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراقمان کرد و پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان تاوتوێ کرد.

رۆژی 30ـی 9ـی 2024، ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی تورکیا لە عێراق لەگەڵ هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی  کوردستان کۆبووەوە و باس لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد.

لایخۆیەوە هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەی فەیسبووک رایگەیاند، “ئەمڕۆ 30/09/2024  پێشوازیمان كرد له بەڕێز ئارمان توبجو كونسولى گشتى توركيا له هەولێر لەگەڵ وەفده ياوەرەكەى، چەندين بابەتى هاوبەش باس كران دەربارەى پەيوەندييەكانى دوو قوڵى و ئامادەكاريەكانى هەڵبژاردنى هەرێمى كوردستان له 20/10 هەروەها هەڵومەرجى تازەى ناوچەكە له لوبنان و غەزه و ئاسايشى هەرێمى.”

En az 10 karakter gerekli