کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

ئاب 25, 2024 11:29
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
0

لایک

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەی دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 42

سلێمانی :40

دهۆک : 41

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 43

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 46

En az 10 karakter gerekli