وەزیری دەرەوەی عێراق داواکارییەک له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

وەزیری دەرەوەی عێراق داواکارییەک له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

تەممووز 13, 2024 11:13
وەزیری دەرەوەی عێراق داواکارییەک له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
0

لایک

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌گه‌ڵ جۆن باس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سیاسی لە واشنتن دی سی كۆبووه‌وه‌ و باسی له‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانی ئێران له‌ عێراق جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە کرد، کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بکات و سەقامگیری دارایی لە ناوچەکەدا بەرزبکاتەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌و دیداره‌دا فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ جۆن باس جه‌ختی له‌ گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا كرده‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، ئاماژه‌ی به‌ خواستی هاوبه‌ش كرد بۆ فراوانکردنی هاوکاریی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ردو وڵات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێكراوه‌ و فوئاد حسێن باسی له‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانی ئێران له‌ عێراق جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە کرد، کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بکات و سەقامگیری دارایی لە ناوچەکەدا بەرزبکاتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەسەر تەوەرێکی دیکە، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی غەززە و تێکچونی بارودۆخی کەرتی کەرتی شارەکە دەربڕی، هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو ململانێیەی کە بۆ باشووری لوبنان گوازراوه‌ته‌وه‌، ناوبراو جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی پەرەسەندن و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.

لەباره‌ی بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، فوئاد حسێن وتویه‌تی، گرنگه‌ پاڵپشتی کەرتی دارایی و بانکی لە عێراق بكرێت، لەگەڵ گرنگیدان بە تەحەددیاتی پەیوەست بە بەکارهێنانی دۆلار لە مامەڵە داراییەکاندا، جەختیشی له‌سەر پێویستی دۆزینەوەی ئەو چارەسەرانە کردەوە کە سەقامگیری ئابووری عێراق بەرز بکەنەوە و بەشداربن لە گەیشتن بە گەشەی بەردەوام.

وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هەروەها جەختی لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوکاری نزیک بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا کردەوە، ئەه‌ کۆبوونەوەیە رەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری دوولایەنە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان.

En az 10 karakter gerekli