لە یادی حەوت ساڵەی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15ـی تەمووزی 2016، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بزووتنەوەی گوڵەنییەکان ستراتیژی خۆیان گۆڕیوە و چاڵاکییەکانیان لەدەرەوەی تورکیا چڕ کردووەتەوە.
بەبۆنەی یادکردنەوەی حەوت ساڵهی کودەتا شکستخواردووەکەی 15ی تەمووزی ساڵی 2016 کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ھەوڵی بۆ درا و دواتر لەلایەن گەلی تورکیاوە شکستی پێھێنرا، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا تیشکی خستە سەر ھەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی فەتۆ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و جهختی لهوه كردهوه كه له ناوخۆی توركیا ئهنجامی باش بەدهسهتهاتوون بۆ بهرهنگاربوونهوه و بنهبڕكردنی فهتۆ.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، مەلود یاقوت راگەیاند کە ھەرچەندە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خۆیان وەک خەڵکی سڤیل ناساند بەڵام لە راستیدا جگە لە رێکخراوێکی تیرۆریستی ھیچی دیکە نەبوون.
مەلود یاقوت راشیگەیاند، “بەر لە 15ـی تەمموز دەستمان بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە بەدکارە کردبوو. ئەمڕۆش لەسەر ئاستی تورکیا و ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەیان، لە تورکیا ئەنجامێکی باشمان بەدەستهێناوە و تا ئاستیکی باش کۆتاییمان پێهێناون، بۆیە ناچاربوون بە گۆڕینی ستراتیژی خۆیان و چاڵاکییەکانیان لەدەرەوەی تورکیا چڕ کردووەتەوە. بۆیە رووبەڕووبوونەوەی فەتۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یەکێکە لە کار و بابەتە هەرە لەپێشینەکانی تورکیا. دەمەوێت بەتایبەتی ئاماژە بەوە بدەم فەتۆ تەنیا مەترسی نییە بەسەر تورکیا بەڵکو مەترسییەکی جددی و ئەمنییە بۆ ئەو وڵاتانەی کە تێیدا چاڵاکن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت