سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات جەنگ لە سوودان بووەستێت، چونکە ئەوەی لەو وڵاتە روودەدات ترسناکە. دەشڵێت،” بەردەوامی جەنگ تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی ئاڵۆزییەکان زیاتر ببن”.
ئەمڕۆ هەینی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە زووترین کات کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگەی لە سوودان روودەدات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، جەنگ لە خراپبوونی دۆخەکە زیاتر هیچی دیکەی لێنایەتە بوون بۆیە پێویستە ئەو جەنگە لە زووترین کاتدا بووەستێت.
ئەوەشی خستەروو، بەردەوامی جەنگ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سوودان ناکات و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو جەنگە بهێندرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 15ـی نیسانی ساڵی رابردووەوە جەنگ لە نێوان هێزەکانی سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە، بەڵام دوای چەندین ئاگربەست رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامی هەیە ،بەوهۆیەشەوە تا ئێستا نزیکەی 12 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و حەوت ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارە بوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا