پەرلەمانی دانیمارک سوتاندنی قورئانی قه‌ده‌غه‌كرد
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پەرلەمانی دانیمارک سوتاندنی قورئانی قه‌ده‌غه‌كرد

پەرلەمانی دانیمارک سوتاندنی قورئانی قه‌ده‌غه‌كرد

كانونی یه‌كه‌م 8, 2023 10:56
پەرلەمانی دانیمارک سوتاندنی قورئانی قه‌ده‌غه‌كرد
0

لایک

په‌رله‌مانی دانیمارك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان ده‌ركرد و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و هه‌ر جۆره‌ “مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو”ی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌قه‌ ئاینییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد.

په‌رله‌مانی دانیمارك له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا، پرۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ ئاینیه‌كان و سوتاندنی قورئان به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌یی په‌سه‌ند كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا توڕه‌یی وڵاتانی موسڵمانی لێكه‌وته‌وه‌.

پڕۆژه‌یاساكه‌ مامه‌ڵه‌ی ناشایسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی گرنگی ئایینی گه‌وره‌ بۆ پێكهاته‌ ئایینییه‌ دانپێدانراوه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، له‌ كۆی 179 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مان، به‌ده‌نگی به‌ڵێی 94 په‌رله‌مانتار به‌رامبه‌ر به‌ 77 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ندكرا.

ئه‌و یاسایه‌ رێگریده‌كات له‌ سوكایه‌تیكردن و دڕاندنی كتێبی پیرۆز، ته‌ورات، یان هێما ئاینییه‌كانی وه‌ک خاچ ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سزادانی تاوانباره‌كه‌ به‌ غه‌رامه‌كردن و دوو ساڵ زیندانیكردن، به‌ڵام ده‌ربڕینی زاره‌كی و نووسراو ناگرێته‌وه‌ كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئایینه‌كان، له‌نێویاندا كاریكاتێر.

دانیمارک و هه‌روه‌ها سوید له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵ رێكاره‌كانی سنووره‌كانیان توندتر كردبوو له‌ ترسی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی دوای رووداوه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌كه‌كانی سوتاندن و سوكایه‌تیكردن قورئان ئه‌نجامدران، پاشان دانیمارك له‌ 22ی ئابی 2023 رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli