دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکی ئەلەکترۆنی لە لوبنان ئەنجامدا و پەیجەرەکانی حیزبوڵای لوبنان تەقاندەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دا تیمەکانی فریاگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری لە عێراقەوە ڕەوانەی لوبنان بکرێن.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی عێراقی بڵاویکردووەتەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە جیددییەکانی لوبنان و هێرشی زایۆنیستییە کە تێیدا بە هۆی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی: دەبێت ڕێگری لە سوپای داگیرکەر بکرێت پلانەکانی بۆ فراوانکردن و داگیرکردنی زەوی زیاتر جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی بڕیاریدا تیمی پزیشکی و تیمی فریاگوزاری لە عێراقەوە ڕەوانەی لوبنان بکات بۆ ئەوەی هاوکاری بەپەلە پێشکەشی لوبنان بکات و پاڵپشتی بریندارانی مەدەنی بکات.