پۆلیسی دانیمارک ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دوو تەقینەوە دەکەن کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگن ڕوویانداوە.
پۆلیسی دانیمارک له پهیامێكدا لەسەر پلاتفۆڕمی “X” رایگەیاندووە ، “کەس بریندار نەبووە، ئێمەش لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە شوێنەکەدا دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پەیوەستبوونی ڕووداوهكه بە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەکرێت.
پێش ئەم ڕووداوە ڕووداوی هاوشێوە لە نزیك باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە ئەوروپا ڕوویانداوه.
مانگی ئایاری ڕابردوو دوو نارنجۆکی دەستی فڕێدرانە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا هیچ کەسێک بریندارنەبوو.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دوجار کرایە ئامانج، لە مانگی یەکی ساڵی 2024دا، کاتێک ئامێرێکی تەقەمەنی لە گۆڕەپانی باڵیۆزخانەکەدا دۆزرایەوە، دواتر لە مانگی ئایاردا تەقە لە دەوورووبەری بیناکە کران هیچ بریندارێک نەبووە.
ڕووداوەکەی نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگن هاوكاته لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی هێرشێکی زەمینی “سنوردار” کە پێکهاتەی حزبوڵای لوبنان دەکاتە ئامانج، هەروەها گرژییەکان بە بۆردومانی ئێران بە سەدان مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل پەرەی سەندووە، ئەوەش لە وەڵامی تیرۆرەکانی ئیسرائیل، بەپێی ئەوەی ئێران ڕایگەیاندووە.