سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستدا

سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستدا

ئایار 20, 2024 13:24
سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستدا
0

لایک

میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی دوێنێ یەکشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا کەوتە خوارەوە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدولاهیان وەزیری دەرەوە و شاندێکی یاوەریان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا لە ئەنجامی نالەباری کەشوهەوا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، هەریەکە لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدولسهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ محەمەد عەلی ئالهاشم نوێنەری رێبەری ئێران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و مالیک رەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەشدارییان کرد لە کرنەوەی بەنداوێک لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە سنووری نێوان ئێران و ئازەربایجان.

ئاماژە بەوەش کرا، لەدوای کردنەوەی بەنداوەکە و گەڕانەوەی بەرپرسانی ئێران بە سێ هێلیکۆپتەر، لەرێگای گەڕانەوەدا یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی کە ئیبراهیم رەئیسی و حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان و شاندی یاوەریان لەگەڵ بوو بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەواوە دیار نەما و پەیوەندی لەگەڵیاندا پچڕا.

دوای 18 کاتژمێر لە بێسەروشوێنبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکینجی تیهای بۆ دۆزینەوەی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد و هێلیکۆپتەرەکەی بەتێکشکاوی دۆزییەوە.

ئیبراهیم رەئیس ساداتی ناسراو بە ئیبراهیم رەئیسی لە 14ـی كانونی یەكەمی ساڵی 1960 لە شاری مەشهەد لەدایكبووە و یەكێكە لە سەركردە سیاسییەكانی ئێران و هەشتەمین سەرۆک كۆماری ئێرانە كە لە ساڵی 2021ـەوە بە هەڵبژاردن ئەو پۆستەی وەرگرتووە .

En az 10 karakter gerekli