وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئازار 26, 2023 17:50
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

لەدوای بڕیارەکەی فڕەنسا سەبارەت بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کۆبۆوە کە شاندەکە لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد پێکهاتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا رێکار و پێشهاتی نوێی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، ئەمەش دوای بڕیارەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 23ـی ئاداری 2023 دەستەی دادوەرانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە داوایەکی عێراق کە لە دژی تورکیا تۆماریکردبوو.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەتی کاروباری دەرهێنانی نەوت، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردنی نەوت، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابوری، یاسایی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حکومی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئامادە بون.

بەغدا لە ساڵی 2014 سکاڵاکەی لەدژی تورکیا تۆمارکردووە بەهۆی سەرپێچیکردنی لە رێککەوتنی ساڵی 1973ـی هێڵی بۆڕیی عێراق و تورکیا، کە لە دەقەکەیدا هاتوو “پێویستە حکومەتی تورکیا، گوێڕایەڵی رێنماییەکانی لایەنی عێراقی بێت لەبارەی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق بۆ سەرجەم ناوەندەکانی کۆگاکردن و رۆیشتن و وێستگەی کۆتایی”.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.