هاکان فیدان: رێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هاکان فیدان: رێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت

هاکان فیدان: رێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2023 18:29
هاکان فیدان: رێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئیسرائیل دوو ملیۆن مرۆیی لە هەوای ئازاددا لە بەند کردووە و ڕێگەی ژیانی وەک مرۆڤیان پێنادات و گوتی: “ڕێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت”.

هاکان فیدان لە “لووتکەی ئاشتی قاهیرە” کە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە کۆبووەتەوە، وتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئیسرائیل دوو ملیۆن مرۆیی لە هەوای ئازاددا لە بەندکردووە و ڕێگەی ژیانی وەک مرۆڤیان پێنادات و وتی: “ڕێگە نادەین نەهامەتی فەڵەستینییەکان ئاوا بەردەوام بێت. نە بۆ فەڵەستین و نە بۆ هیچ کەسی دیکە چاومان لەو تاوانانە داناپۆشین”.

فیدان گوتیشی: “ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت، پەرە دەستێنێت بۆ ململانییەکی هەرێمی و هەڕەشە لەسەر سەقامگیری و ئاشتی هەموو جیهان دەکات”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی بەردەوامی پێکدادانی ئیسرائیل و فەڵەستین هەروەها گوتی: “پێویستە میکانیزمێکی نوێ بۆ دڵنیاکەرەوەیی بخرێتە ڕوو. هەنگاوەکانی هەردوو لا بۆ ئاشتییەکەی دادپەروەرانە دەبێت گەرەنتی بکرێت”.

En az 10 karakter gerekli