مه‌سرور بارزانی: يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌رامه‌تان دروست ده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌سرور بارزانی: يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌رامه‌تان دروست ده‌كه‌ین

مه‌سرور بارزانی: يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌رامه‌تان دروست ده‌كه‌ین

ئایار 23, 2023 12:20
مه‌سرور بارزانی: يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌رامه‌تان دروست ده‌كه‌ین
0

لایک


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پانێڵێکدا لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر رایگەیاند، داوامان لە شارەزایان و وەزارەتەکان کردووە پێوەری ستانداردی جیهانی لە پرۆژەکان هەبێت.

مەسرور بارزانی لە سەرەتای پانێڵەکەدا باسی لەوە کرد، بەرنامەی حکومەت بەرنامەیەکی خزمەتگوزارییە، هاوکات سەبارەت بە بیناسازی لە هەرێمی کوردستان گوتی: لە بواری بیناسازیدا چەند پرەنسیپێک هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، لەوانە نرخی یەکەی نیشتەجێبوون و پێداویستی خەڵک کە دەبێت بە شێوەیەک بێت کە خەڵک بتوانن لێی سوودمەند بن.

لەو پانێڵەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، داوایان لە وەزارەت و پسپۆڕەکانی خۆیان کردووە، ئەو ستانداردە جیهانییانەی رێگەپێدراون تەنیا ئەوانە بەرکار بن، گوتیشی: لە نووسینگەکەی خۆشم خەڵکمان هەیە کە بەدواداچوون بۆ کوالێتی باڵەخانەکان دەکەن.

لەو پرەنسیپانەی کە دەبێت لەڕووی بیناسازییەوە لەبەرچاو بگیرێت، سیمای شارە، کە بە گوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر بینا و باڵەخانەیەک لە کوردستان دروست دەکرێت پێویستە لەگەڵ سیمای شارەکاندا بگونجێت، گوتیشی: ئێمە دەمانەوێت کوردستان ببێتە شوێنێکی دڵگیر.

یەکێکی دیکە لەو پرەنسیپانەی سەرۆکی حکومەت باسی کرد، کوالێتییە کە لەو بارەیەوە رایگەیاند، نابێت کەمی نرخ لەسەر حیسابی خراپی کوالێتی بێت، گوتیشی: دەبێت کوالێتی بیناسازی زۆر لەبەرچاو بگیرێت و لە ئاستێک بێت خەڵک متمانەیان پێی هەبێت و توانای بەرگری هەبێت.

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، تەنانەت ڕووبەری سەوزاییش دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی تەنیا شارێکی کۆنکرێتی دروست نەکرێت، هەروەها پێویستە خزمەتگوزاری تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت لە باڵەخانەکاندا هەبێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، ئەو کەرەستەی لە باڵەخانەکاندا بەکاردێت، دەبێت لە کوالێتی دەرچووبێت، ئەگەر کەسێک بیەوێت فێڵ لەم جۆرە شتانەدا بکات، رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر، مەسرور بارزانی گوتیشی: کاتێک هاووڵاتییەک دەیەوێت لە باڵەخانەیەکدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون بکڕێت، ئێمە پێویستە ئەوەمان لەبەرچاو بێت، کە ئەو دەبێت دڵنیا بێت یەکەی نیشتەجێبوونەکەی سەلامەتە.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌ ، يه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌م ده‌درامه‌تان دروست ده‌كه‌ین.

En az 10 karakter gerekli