عەباس عێراقچی: نامانەوێت جەنگەکە فراوان بێت و ناوچەکە و جیهان بسووتێت

عەباس عێراقچی: نامانەوێت جەنگەکە فراوان بێت و ناوچەکە و جیهان بسووتێت

حوزه‌یران 15, 2025 10:27
عەباس عێراقچی: نامانەوێت جەنگەکە فراوان بێت و ناوچەکە و جیهان بسووتێت
0

لایک

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەڵگەیان هەیە ئەمریکا هاوبەش و پشتیوانی ئیسرائیل دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەشڵێت: ئێران نایەوێت جەنگەکە فراوان بێت و ناوچەکە و جیهان بسووتێنێت.

یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی لەناوچەی کەنداو، ڕەنگە ناوچەکە و جیهان بسووتێنێت، دەشڵێت:  پێمان وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.

عێراقچی وتی: نامانەوێت جەنگەکە فراوان بکەین ئەگەر لەسەرمان نەسەپێنن، دەشڵێت: ئەمەریکا هاوبەشیی ئیسرائیل دەکات دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بۆ ئەوەش دەبێت بەرپرسیارەتی هەڵگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل ناتوانێت هێرشەکانی بەردەوام بکات بەبێ پشتیوانیی ئەمەریکا، وتی: بەڵگەمان هەیە ئەمەریکا پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات لە هێرشەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی وتی: ئێمە ئامادەی هیچ ڕێککەوتنێک نین کە بێبەشمان بکات لەفی ئەتۆمی.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیل هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی و دیپلۆماسیشی ناوێت.

عەباس عێراقچی، وتیشی: لە ساڵی 2021ەوە دانوستانمان دەکرد بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئیسرائیلیش ئۆپەراسیۆنێکی تێکدەرانەی لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، ئەوەی ئیسرائیل ئێستا لە نەتەنز کردوویەتی ئامانجی تێکدانی دانوستانەکانە، بە هاوبەشی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکەین واشنتن نیازپاکی خۆی نیشان بدات و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان سەرکۆنە بکات.

En az 10 karakter gerekli