“دەبێت بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکرێت..”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “دەبێت بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکرێت..”

“دەبێت بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکرێت..”

ته‌مموز 23, 2023 18:23
“دەبێت بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکرێت..”
0

لایک

چاوەڕواندەکرێت پەسەندکردنی رێنماییەکانی بودجە بۆ رۆژی سێ شەممە دوابکەوێت، لیژنەی دارایی دەڵێت رێنماییەکانیش پەسەند نەکرێن ئەرکی سەرۆکوەزیرانە بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکات.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەئێستادا چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی رێنماییەکانی بوجە دەکەن، ئەگەری ئەوەی ھەیە پەسەندکردنی بکەوێتە رۆژی سێشەممە و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت و دواتر بڵاوبکرێتەوە.

سەبارەت بە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، شیروان دووبردانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر رێنماییەکانی جێبەجێکردنی مووچە پەسەند بکرێت، ئەوا بەپێی یاساکە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، ئەگەریش پەسەند نەکرێت ئەوا، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکات.

راشیگەیاند، لەئێستادا حکومەتی عێراق ووردبینی ئەو دۆسیانە دەکات کە لەلایەن ھەرێمەوە رادەستی کراوە، ووردبینیکردنەکەش ماوەیەک دەخایەنێت.

En az 10 karakter gerekli