ئینان: لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ وەرگرتنەوەی زیندانییانی داعش هەیە

ئینان: لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ وەرگرتنەوەی زیندانییانی داعش هەیە

شوبات 22, 2026 12:47
ئینان: لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ وەرگرتنەوەی زیندانییانی داعش هەیە
0

لایک

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی پێشکەوتوو لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو زیندانییانەی “داعش” کە خاوەنی رەگەزنامەی تورکین هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیان زیاتر لە ١٨٠ تیرۆریستە و ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، رایگەیاند، مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لە بەغداد بەڕێوەدەچێت بۆ دانانی دواین رێکارەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو داعشانەی هەڵگری رەگەزنامەی تورکیان بە شێوەیەک کە گەرەنتی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک و ورد بکات.

باڵیۆزی تورکیا جەختی لەوەشکردووەتەوە، وەرگرتنەوەی هاووڵاتیانی تورکیا، بەو منداڵانەشی کە لەگەڵیانن، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی قۆناغی دوای داعش و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دامەزراوە ئەمنی و دادییەکانی عێراق، ئەمەش بە پابەندبوونی تەواو بە چوارچێوە یاساییە روونەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکان و رێکخستنی ڕێکارە دادوەرییەکان.

باڵیۆزی تورکیا جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئەو سەقامگیرییەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت کردەوە، ئاماژەی بە باشبوونی باری ئەمنی و گەشەکردنی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق کردەوە.

دۆسیەی زیندانییە بیانییەکان گرنگییەکی تایبەتی لە عێراقدا هەیە کە بە هۆیەوە وڵاتەکە رووبەڕووی ئاڵەنگارییەکی گەورە بووەتەوە لە بەڕێوەبردنی هەزاران ئەندامی تیرۆریست لە رەگەزنامە جیاوازەکان، بەو پێیەی بەغداد بەرپرسیارێتی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنیانی لە ئەستۆدایە، ئەوەش بارگرانییەکی زۆر بۆ دەزگا ئەمنی و دادییەکان دروست دەکات، هاوکات گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەکانی خۆیان، وەک هەنگاوێک دەبینرێت بۆ چەسپاندنی بنەمای بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

En az 10 karakter gerekli