ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركياوه پێگه‌يشت.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ردۆغان پيرۆزباييى جه‌ژنى قوربانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌ڕێزيانه‌وه پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
هاوکات لەراگەیەندراوەکدا هاتووە، لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له به‌ڕێزيان و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا هيوايان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خێر و خۆشى و ئاسوووده‌يى بۆ هه‌موو لايه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى نێوانيان بوو.