بەهۆی قیرتاو کردن شەقامێکی سەرەکی هەولێر (ئەربیل) دادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەهۆی قیرتاو کردن شەقامێکی سەرەکی هەولێر (ئەربیل) دادەخرێت

بەهۆی قیرتاو کردن شەقامێکی سەرەکی هەولێر (ئەربیل) دادەخرێت

كانونی دووه‌م 17, 2025 18:22
بەهۆی قیرتاو کردن شەقامێکی سەرەکی هەولێر (ئەربیل) دادەخرێت
0

لایک

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 19ی ئەم مانگە، شەقامی سەرەکی بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری قیرتاو دەكرێت ڕێگەكە دادەخرێت، بۆیە داوا لە شۆفیران و هاوڵاتیانیان دەكات شەقامی دیکە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن لە ئاڕاستەی چون بۆ بەحرکە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر(ئەربیل)، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شوفێران لەو شەقامە ئاگادار دەکرێنەوە كە پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری جێبەجێدەكرێت و ڕێگەكە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە شۆفیران و هاوڵاتیان دەکەن كە ڕۆژی یەکشەممە 19ی ئەم مانگە، بۆ هاتوچۆکردن لەو ڕێگایە هاوکاریان بن و ئەو ماوەیە وەک قۆناغی یەکەم لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری دادەخرێت، شوفێران دەتوانن شەقامی دیکە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن لە ئاڕاستەی چون بۆ بەحرکە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەكە بە گوژمەی ملیارێك و 600 و 45 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

En az 10 karakter gerekli