بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا

حوزه‌یران 23, 2024 17:13
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا
0

لایک

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ھێرشکرایە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە پارێزگای حومس رۆژھەڵاتی سووریا.

چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان رایگەیاند کە نیوەشەوی رابردوو بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ھێرشکراوەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف لە پارێزگای حومس لە نزیک سنووری ئوردن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە دەوروبەری بنکەکە خراوەتە خوارەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە 7ـی نیسانیش بە هەمانشێوە بنکەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

بەم دوایانە بە بەردەوامی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی تەنەف، سەر سنوورەکانی عێراق، شارۆچکەی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە و هەروەها لە دێرازۆر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێنە ئامانج.

ناوە ناوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە بەری رۆژهەڵاتی رووباری فورات بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و مووشەک، ھێرش دەکەنە سەر ئەو بنکانەی کە هێزەکانی ئەمریکای تیادا جێگیر کراوە.

En az 10 karakter gerekli