زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

ئازار 2, 2024 18:03
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
0

لایک

سبەین وەزارەتى دارایی هەرێم لیستى مووچەى فەرمانبەران رادەستى بەغداد دەکات و بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە دابەشکردنى مووچە دەستپێبکات، لە مانگى داهاتوویشەوە هەر وەزارەتێک هەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەرانى کردبێتەوە، دەتوانێت مووچەى فەرمانبەرەکانى وەربگرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی بە میدیاکانی راگەیاند؛ سبەی لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى بەغداد دەکەن کە وردەکاریی و ناو و ناونیشانى پلەى وەزیفى و بڕى مووچەى تایبەت و تەنانەت رۆژى دامەزراندنیشیان لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە هۆکارى ناردنى ئەم وردەکارییانەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغداد بۆئەوەیە کە هیچ بیانویەک نەمێنێت لە بەغدادەوە تا مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و بڕى 618 ملیار دینارەکە نەنێرن.

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لە مانگى داهاتووەوە هەر وەزارەتێک هەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەرەکانى لە بانکە رێپێدراوەکانى عێراق کردبێتەوە دەتوانێت راستەوخۆ مووچەى فەرمانبەرەکانى وەربگرێت.

لەبارەى وادەى دابەشکردنى مووچەیشەوە سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی ئەوەى ئاشکرا کرد کە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە دواى ئەوەى لیستەکە گەیشتە دەست وەزارەتى دارایی عێراق و پارەکەى خستەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێم، دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى شوبات دەست پێدەکات.

En az 10 karakter gerekli