وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکاریەکان لە بودجە راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکاریەکان لە بودجە راگەیاند

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکاریەکان لە بودجە راگەیاند

ئایار 28, 2023 15:29
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکاریەکان لە بودجە راگەیاند
0

لایک

وەزیرى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ حکومەتى هەرێم پابەندى رێککەوتنەکەیەتى لەگەڵ بەغداد. دەشڵێت: هەندێک لەو گۆڕانکارییانەى لە لیژنەى دارایی کراوە پێچەوانەى دەستوور و یاسایە.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێم رایگەیاند: شاهیدێکى زیندوم لەسەر رێککەوتنەکەى نێوان هەولێر و بەغداد، بۆیە دەمەوێت روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتى بخەمەڕوو لەبارەى ئەو گۆرانکارییانەى لە پڕۆژەیاساى بودجە کراوە، چونکە هەندێک گۆڕانکارى لە لیژنەى دارایی کراوە کە پێچەوانەى رێککەوتنى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵە و لەکاتێکدا بەپێى یاسا و دەستوور لیژنەى دارایی پەرلەمان مافى ئەو دەستکاریکردنەیان نییە و ئەوەى کردویانە بۆ درووستکردنى کیشەیە.

وەزیرى دارایى  جەختیش دەکاتەوە لەوەى ئەو رێککەوتنەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ حکومەتى ناوەندى کردویەتى دەرەنجامى گفتوگۆیەکى دوور و درێژ و دانوستانە بەسەرپەرشتى هەردوو سەرۆکوەزیران لەنێوان وەزیرانى دارایی و سامانە سروشتیەکان و نەوت کراوە، حکومەتى هەرێم پابەندى رێککەوتنەکەیە.

دەشڵێت: ئێمە پابەندی رێککەوتنەکانی نێوان و هەرێم و بەغدا و پرۆژەیاسای بودجەی 2023 دەبین و لە دەرەوەی ئەوانەش هەر گۆڕانکارییەک بکرێت بە ناسایی دەزانین.

لەبارەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەرانیشەوە، ئاوات شێخ جەناب وتى،” لەوەى ئەولەویەتى وەزارەتى دارایی دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانە، بەڵام ئەوەى پەیوەستە بە پاشەکەوتى موچە ئەوەیە کە ئەو پاشەکەوتە مافە و ئێمە لە ئامانەتەوە کردوومانە بە قەرز لەسەر حکومەت بۆئەوەى نەفەوتێت، بەڵام کە بە بڕگەیەک لەلایەن لیژنەى داراییەوە زیادکراوە دەبوو دوور لە موزایەدەى سیاسى ئەوە بکرایە کە تەخسیساتى بۆ دابنرایە، بەڵام ئەوە نەکراوە، ئەو پارەیە لە کوێ دەهێنرێت؟.

En az 10 karakter gerekli