وادەی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 132 هەزار ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 132 هەزار ئاشکرا کرا

وادەی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 132 هەزار ئاشکرا کرا

نیسان 27, 2023 17:58
وادەی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 132 هەزار ئاشکرا کرا
0

لایک

راوێژکارێکی سوودانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتایی نرخی بانکی ناوەندی ببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزهەر محەمەد راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کۆنترۆڵکردنی قۆرخکردنی دۆلار و باج و گومرگەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر قۆرخکاری دراو لە ناوخۆی وڵاتدا کۆنترۆڵبکرێت پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار هاوتا ببێتەوە لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندی کە 132هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای 100دۆلار لە 145هەزار دینارەوە بۆ خوار 141 هەزار دینار دابەزیوە.

نرخی فەرمی دۆلار بەپێی بانکی ناوەندی عێراق و بودجەی ساڵی 2023 بە 130هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی بودجە بەهای دۆلار بۆ ئەو نرخە داببەزێت.

En az 10 karakter gerekli