دوو فرۆکەی سەربازی فەرەنسا پێكیاندادا

دوو فرۆکەی سەربازی فەرەنسا پێكیاندادا

ئاب 15, 2024 12:21
دوو فرۆکەی سەربازی فەرەنسا پێكیاندادا
0

لایک

کاربەدەستانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە دوو فڕۆکەی سەربازی وڵاته‌كه‌ لەكاتێكدا به‌ ئاسمانەوە بەسەر ناوچەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی وڵات ده‌فڕین، پێكیاندادا و بەهۆیەوە دوو کارمەندی سەربازی گیانیان لەدەستداوە و تەنها یەکێکیان لە ژیاندا ماوەتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X”، ڕایگەیاند ، ئەو دوو کەسەی لە پێکدادانی دوو فڕۆکەی ڕافالدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە سێباستیان مابێرت و ماتیس لۆران.

میدیاکانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، یەکێکیان فڕۆکەوانه‌كان كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ مه‌شق و راهێنانی كردوه‌.

سێباستیان لێکۆرنو، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە په‌یامێكدا لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس ڕوونیکردەوە، کە ئەو فڕۆکەوانەی کە ماوەتەوە ڕزگاری بووە.

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاندوە، لە یەکێک لە دوو فڕۆکەکەدا دوو فڕۆکه‌وان هه‌بووه‌، ئەو فڕۆکەوانەی دیكه‌ کە بە تەنها لە یەکێک لە دوو فڕۆکەکەدا بووە، بە سەلامەتی دۆزراوەتەوە.

ئەو دوو فڕۆکەیە لە دامەزراوەی سەربازیی سانت دیزێر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا جێگیر بوون.

En az 10 karakter gerekli