وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی سێیه‌می فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی تی بی ئای كرا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی سێیه‌می فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی تی بی ئای كرا

وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی سێیه‌می فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی تی بی ئای كرا

ئایار 31, 2024 12:42
وه‌زاره‌تی دارایی: لیستی سێیه‌می فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی تی بی ئای كرا
0

لایک

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق لیستێكی تری فه‌رمانبه‌رانی ئاراسته‌ی تی بی ئای كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی “تی بی ئای” بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی دوو هه‌زار و 557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، لەچوارچێوەی رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی “تی بی ئای”، هەیە وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەفت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی “تی بی ئای” ناردووە، لیستی یەکەم 368 فەرمانبەر و لیستی دووەم 453 فەرمانبەر و لیستی سێیەم دوو هه‌زار و 557 فەرمانبەری بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتا و زانیاری سێ هه‌زار و 378 فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بازرگانی.

وەزارەتی دارایی داوا له‌ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی “تی بی ئای” ده‌كات بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێنێتەوە.

En az 10 karakter gerekli