وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزان 18-19 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزان 18-19 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان

وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزان 18-19 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان

24 کاتژمێر فەرمانبەرانی ئیشکگری کارەبا لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن

ئازار 22, 2023 23:39
وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزان 18-19 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا 18- 19 کاتژمێر کارەبا لەشەو و رۆژێکدا بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت، بەبەردەوامیش فەرمانبەرانی ئێشکگری کارەبا لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.

وەزارەتی کارەبا لەپەیامێکی پیرۆزباییدا، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە رایگەیاند، بە پشت بەستن بەبەرهەمهێنانی چوار هەزار مێگاوات کارەبا، هەوڵی تەواو دەدەین لەم مانگە پیرۆزەدا بەتێکڕا 18- 19 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین”.

لەبارەی ئێشکگری کارمەندانی کارەباوە، ئاماژەی بەوەکردووە، 24 کاتژمێر فەرمانبەرانی ئیشکگری کارەبا لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.

En az 10 karakter gerekli