به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌فر و بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه، له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان باران بارین ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی له‌كاتی باران بارین ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كانی رۆژهه‌ڵات.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 2 تا 5 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر داده‌به‌زن، مه‌ودای بینینیش له نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران و به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له كاته‌كانی شه‌و و به‌یانی زوودا له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 12 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 7 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 6 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 10 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: -5پله‌ی سیلیزی
سۆران : 6 پله‌ی سیلیزی