لە پارێزگایەکی عێراق بە هۆی گەرماوە کاتەکانی دەوام کەمکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە پارێزگایەکی عێراق بە هۆی گەرماوە کاتەکانی دەوام کەمکراوە

لە پارێزگایەکی عێراق بە هۆی گەرماوە کاتەکانی دەوام کەمکراوە

پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کاتژمێرێک لە کاتی دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکە کەمکرایەوە.

ته‌مموز 12, 2023 12:10
لە پارێزگایەکی عێراق بە هۆی گەرماوە کاتەکانی دەوام کەمکراوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کاتەکانی دەوام لە کاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەبێت و کاتژمێرێک لە دەوامی فەرمی فەرمانبەران کەمکراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی بڕیارێک کاتەکانی دەوامی فەرمی لە بەسڕە لە کاتژمێری حەوتی بەیانی بۆ یەکی دواینیوەڕۆ دەبێت ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە لایەکی دیکەشەوە لە پێناو گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روویکردووەتە تەواوی جیهان و رێکخراوی فاوی جیهانیش هۆشداری دا لە شەپۆلێکی گەرما کە روودەکاتە عێراق و لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا شەپۆلی گەرمای لەو جۆرە رووی نەکردووەتە عێراق.

En az 10 karakter gerekli