دوای مانگێک لە رفاندنی شوانکارێکی بە نەتەوە تورکمان لە دوزخورماتوو، رۆژی یەکشەممە تیرۆریستانی داعش کوشتنی شوانكاره‌کەیان راگه‌یاند.
ماوەی مانگێک به‌رله ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش شوانكارێكیان رفاند به ناوی (عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ عه‌باس) كه توركمانی شیعه بوو و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێک به‌سه‌ر رفاندنی، رۆژی یەکشەممە، چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی شوانه‌كه‌یان به كوژراوی بڵاوكرده‌وه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ له كاتی رفاندنیدا به كاری شوانكارییه‌وه سه‌رقاڵبووه و خاوه‌نی 5 منداڵه و دانیشتووی خورماتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه عه‌لی ئه‌كبه‌ڕیان كوشتووه و سه‌ریان له جه‌سته‌ی جیا كردووەته‌وه.