وەزارەتی کشتوکاڵ دەست بە هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کشتوکاڵ دەست بە هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ دەست بە هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات

نیسان 10, 2023 10:19
وەزارەتی کشتوکاڵ دەست بە هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات
0

لایک

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی پێنج بەرهەمى کشتوکاڵى دەستپێبکاتەوە، لەوانە شێلم، چەوەندەر و کاهوو؛ ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەوە.

رۆژی 9ـی نیسانى 2023، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، عەباسی مالیکى، وەزیرى کشتوکاڵی عێراق فەرمانی داوە بە هاوردەکردنى پێنج بەرهەمى کشتوکاڵى کە پێشتر هاوردەکردنیان قەدەغە کرابوو.

ئەو بەرهەمانەى بڕیارى هاوردەکردنیان دراوە بریتین لە تەماتە، شێلم، کاهوو، چەوەندەر، قەڕنابیت و پەتاتە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بڕیارى هاردەکردنى ئەو پێنج بەرهەمە کشتوکاڵییە دواى ئەوە هات کە رەزامەندى لە ئەنجومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق وەرگیرا، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى ئەو بەرهەمانە لە بازاڕەکانى ناوخۆ.

En az 10 karakter gerekli