نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین. هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى و سەقامگیريی سياسى و زەمینەیەکی باشى وەبەرهێنان دروست بكات".

حوزه‌یران 13, 2023 11:36
نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین
0

لایک

سەرۆکی هەرێم، پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی بودجەی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە دا، جێگەی داخه‌ لە گفتوگۆکانی په‌رله‌ماندا، هەندێ له‌ پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئه‌وه‌ى ڕوويدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا نايه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئاراسته‌ و شێوه‌يه‌ له‌ كاركردن، خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات”.

نێچیرڤان بارزانی، بە ئاماژەدان بەوە دەبێت یاسای بودجە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت، رایگەیاند ” پێويسته‌ ياساى بودجە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و ڕەچاوی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسيی دەستووری و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بكات و ماف و بەرژەوەندیيەکانيان بپارێزێت. ده‌بێ دڵنیایيی تەواو هەبێ لەوەی شايسته‌ داراییيەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن”.

سەرۆکی هەرێم هەروەها، لەبارەی مشتومڕەکانی پرۆژەیاسای بودجە وتی “ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌ و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ى سه‌لماند كه‌ دابه‌شبوونى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان زيان به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت. وێڕاى ئه‌مه‌ش بە ویستى سیاسيی هاوبەش و به‌ ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتی، دەتوانین ئه‌مه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی متمانەى نێوانمان، ڕێکخستنەوەی باشترى ناوماڵی خۆمان، خاوکردنەوەی گرژیيەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان”.

En az 10 karakter gerekli