ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكات، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی زانیاری و رونكردنه‌وه له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دوای تاوتوێکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە دووابخات.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به میدیاکانی راگه‌یاندووە، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بڕیاردرا كه ته‌یف سامی و ئاوات شێخ جه‌ناب بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و پابه‌ندبونی هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم به‌یاساكه‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی هه‌رێم و عێراق گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.