ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی مووچه‌ و توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی مووچه‌ و توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی مووچه‌ و توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی یه‌كه‌م 6, 2023 10:58
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی مووچه‌ و توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و یه‌كێک له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌ باره‌ی دوا پێشهاتی به‌شه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانیگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و تیایدا چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كات.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دوا پێشهاتی به‌شه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێم، له‌ میانه‌ی دوا سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد.

له‌ بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران پشتبه‌ست به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ راسپاردنی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به‌ پرسی زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خسته‌ڕووی راسپارده‌ و چاره‌سه‌ره‌كان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ بڕگه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌خرێته‌ڕوو.

En az 10 karakter gerekli