بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئازار 15, 2024 12:02
بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
0

لایک

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌، سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما رو له‌نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نمه‌ باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت، له‌ شه‌ودا رێژه‌ی دابارین له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی كه‌مێك زیاتر ده‌بێت، هه‌ندێك كات له‌ كاتی باران هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرای با مامناوه‌ند له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، هه‌ندێك كات خێرایی با چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی تۆماركراوه‌كانی دوێنێ ده‌بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه‌ باران هه‌یه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-3 پله‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمتر ده‌بنه‌وه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 21
سلێمانی : 21
دهۆك : 19
زاخۆ : 20
هه‌ڵه‌بجه‌ : 21
سۆران : 21
حاجی ئۆمه‌ران : 11
گه‌رمیان : 26

En az 10 karakter gerekli