پێنتاگۆن: 45 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی عێراق و سووریا برینداربوون

پێنتاگۆن: 45 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی عێراق و سووریا برینداربوون

تشرینی دووه‌م 6, 2023 21:25
پێنتاگۆن: 45 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی عێراق و سووریا برینداربوون
0

لایک

ماڵپەڕی “ئێن بی سی نیوز”ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لەم دواییانەدا نزیکەی 45 سەربازی ئەمریکی برینداربوون، برینی هەندێکیشیان سەختە.

لە ئێستاشدا سوپای ئەمریکا چاودێری چری بۆ زیاتر لە 20 سەرباز دابینکردوە کە بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەوە برینداربوون کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا ئەنجامدران، هەندێک لە بریندارەکانیش زیان بە دەماغیان گەیشتوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” رایگەیاند، لە هێرشی گرووپـە چەکدارییەکان لە بنکەی تەنەفی باکووری سووریا و بنکەی عەین ئەسەدی عێراق و بنکەی هەریری، تەنها 21 سەرباز بە سووکی برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بریتیبوون لە رۆبن گالیلۆی دیموکراتی، مۆرگان لۆترێل و بیل جۆنسنی کۆماری، کە سەرجەمیان جەنگاوەر و سەربازی دێرێنی ئەو وڵاتەن، نامەیەکیان ئاڕاستەی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کردوە، لە نامەکەشدا داوایان کردوە شێوازی پاراستن و بەرگری هێزەکانیان لە وڵاتانی سووریا و عێراق روونبکاتەوە.

لە دەقی نامەکەشدا هاتووە، لەسەر وەزارەتی بەرگری پێویستە پێشوەختە کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەربازانی ئەمریکا بکات، هەروەها داوای زانیارییان لە بارەی چۆنیەتی پشکنینی برینداربوونی دەماغ لەلایەن سوپاوە کردوە.

En az 10 karakter gerekli