رۆژی سێشەممە 07-03-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە 08-03، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
سبهی پێنجشەممە 30ـی ئادار، مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و بەمشێوەیەش پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت.