وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) دیارینه‌كراوه و ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وانه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادا 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به میدیای نزیک لەپارتی دیموکراتی کوردستانی رگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات)، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌یه دیارینه‌كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و خشته‌یه‌ی كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووته‌وه، گوایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (8ـی ئادار 2023)، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، “بێ بنه‌مایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نییه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “هه‌ر كاتێك ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون، راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) بڵاوده‌كاته‌وه.”