لە بەریتانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی بە نێو هاندەرانی یانه‌ی لیڤەرپوولدا کێشاوە
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • لە بەریتانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی بە نێو هاندەرانی یانه‌ی لیڤەرپوولدا کێشاوە

لە بەریتانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی بە نێو هاندەرانی یانه‌ی لیڤەرپوولدا کێشاوە

ئایار 26, 2025 21:59
لە بەریتانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی بە نێو هاندەرانی یانه‌ی لیڤەرپوولدا کێشاوە
0

لایک

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی بە نێو ئاهەنگی هاندەرانی یانه‌ی وه‌رزشی لیڤەرپوولدا کێشاوە و شۆفێرەکەش دەستگیر کراوە. 

دووشەممە 26ی ئایاری 2025، پۆلیسی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو ئاهەنگی هاندەرانی یانه‌ی وه‌رزشی لیڤەرپوولدا کێشاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە هەندەرانی یانه‌كه‌ بەهۆی بەدەستهێنانی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی ئاهەنگیان دەگێرا.

پۆلیسی بەریتانیا هەروەها ئاماژەشی داوە، شۆفێرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیر کراوە.

پۆلیسی بەریتانیا ئاماژەی بە قوربانییانی ڕووداوەکە نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووه‌، خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی سەرەتایی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌م باره‌وه‌ ده‌ستیان پێ كردووه‌ و دواتر ورده‌كاری و ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕای گشتیی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli