ئەمڕۆ شەممە 1ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەسەرپەرشتى ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتىی فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و تیمى وردبینى وەزارەت، پرۆسەى وردبینىکردن بۆ خوێندنى باڵا / دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بەردەوامە و بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتیى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەمساڵ بە ھۆی فراوانی پرۆسەی خوێندنی باڵا کە تیایدا 15 هەزار و 728 خوازیار داواکارىیان پێشکەش کردووە، بۆیە وەزارەت جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنى پرەنسیپى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان لە پرۆسەکەدا و ھەموو ھەوڵێکیش دراوە کە پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت تاوەکو بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بەتەواوەتى بەرجەستە بێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت