پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات

پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات

كانونی دووه‌م 7, 2024 21:48
پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا دەکات رۆژی سێشەممە مامۆستایان و وانەبێژانی سنوورەکە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەڵێت: خوێندکاران چاوەڕێی دڵسۆزیتانن بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە، تیایدا هاتووە؛ داوا دەکرێت رۆژی سێشەممە مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و جەختیش دەکاتەوە کە پشتگیری داوا رەواکانی مامۆستایان دەکەن

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە ونوسراوێکی فەرمیدا وەزارەتی پەروەردە لە وەڵامی داخوازییەکانی مامۆستایان رایگەیاند؛ ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە کە دواى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەی فیدڕاڵی و ناردنى شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوەى مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و وانەبێژانیش بە گرێبەست دابمەرێنرێن.

دوا بەدوای بڕیارەکەش مامۆستایانی ناڕازی دوای کۆبوونەوەیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند؛ کە بەردەوام دەبن لە بایکۆت و مەرجدارکردنى جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان و بەستنەوەى بە بودجەوە باوەڕپێکراو نییە، چونکە داهاتى هەرێم زۆر لە داواکارییەکانى مامۆستایان زیاترە.

En az 10 karakter gerekli