بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، سبەنێش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لەکاتەکانى ئێوارەدا، بەتایبەتى ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبیتەوە بە (1 بۆ 2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، مەودای بینینیش لەنێوان (9 – 10) كیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لەکاتەکانى ئێوارەدا، بەتایبەتى ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و مەوداى بینین لە نێوان (9– 9) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر (ئەربیل): 21
سلێمانی : 19
دهۆک : 20
زاخۆ : 21
هەڵەبجە : 20
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 25